لەدوو کردەوەی تیرۆریستی جیاوازدا، تیرۆریستانی داعش لەسنوری شارۆچکەی “خورماتوو” و شارەدێی “عوزێم”، شوانێک و سێ جوتیاریان کوشت و لە سنوری “قەرەتەپەش” سێ چەکداری گرووپی عهشایەری کوژران.
ئەمڕۆ لەهەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە، تیرۆریستانی داعش چوار کەسیان ڕفاند و دواتر ههر چواریان كوشت. ههروهها چەکدارانی داعش لەگوندی “یەنگیجە” له ڕۆژئاوای “خورماتوو”، شوانێکیان ڕفاندووە و تەرمەکەیان فڕێداوە. ڕۆژی ڕابردووش لەگوندی “وهم حەوالی” لە سنوری شارەدەێی “عوزێم”، سێ جوتیاریان ڕفاندوە و دواتر کوشتویانن و لەسنوری شارەدێی “قەرەتەپە”ی سەر بەشارۆچکەی خانەقینی پارێزگای دیالە، تاوانبارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر چەکدارانی گرووپی عەشایەری و سێ چەکدارییان کوشتوە و دواتر ناوچەکەیان جێهێشتووە.
