کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ منبج

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ منبج 3

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی سه‌رده‌می داعش له‌ شاری منبج له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی هه‌ینی ٤ منداڵی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌ت وێران” له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری منبج به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی سه‌رده‌می داعش، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی ژوونی ساڵی ڕابردووش دوو برای خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ ده‌ست دا و دوو كچیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.