ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٧ی و ٢٨ی خه‌رمانان، چوار كرێكار له شاره‌كانی هه‌شتگرد، مه‌شهه‌د، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و شیروان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی هه‌شتگرد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بینایه‌كی نیوه‌كاره گیانی له ده‌ست دا. هه‌مان ڕۆژ كرێكارێكی خه‌ڵكی شارستانی شیروان له كاتی كاركردن له باخێكی گوێز دا له به‌رزایی به‌ربووه خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی بیناسازی له گه‌ڕه‌كی “باغوون ئاباد”ی مشه‌هه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له سه‌ر داربه‌ست كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا و له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی كرێكارێك له كاتی كاركردن له كارخانه‌ی فیبه‌ری ئێران، به‌هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ست دا.