کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئێمه‌نی شوێنی كار

گیان له‌ده‌ستدانی چوار كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئێمه‌نی شوێنی كار

له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا چوار كرێكار له‌ شاره‌كانی خۆڕه‌م ئاوا و خاف به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێیزانیارییه‌كان،سێكرێكاریبیناسازیله‌شاریخۆڕه‌م ئاوابه‌هۆی كه‌وتنی جه‌رسه‌قیل ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا‌ كه‌ له‌ گوندیتیزابی سه‌ر به‌ شارستانیخافله‌ ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ڕوویداوه‌، كرێكارێك له‌ كارگه‌ی بلووكسازی به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ كرێكاری فه‌سڵی بوون و هیچ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار نه‌بووه‌ و له‌ هه‌بوونی بیمه‌ش‌ بێبه‌ش كرابوون.