ڕۆژی شهممه ١ی خهرمانان، “نەبی محەممەدی” چالاكی سیاسی خەڵکی شاری پاوە بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٥، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر و پاش سێ مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە و کرماشان، لە لایەن دادگای ئینقلابی پاوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و دواتر ئەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی کرماشان ئازاد کرابوو.