ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، پێنج په‌نابه‌ر له ڕووداوێكی هاتووچۆ له سنووری نێوان توركیا و یۆنان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ئۆتۆمبێلێك به ١٠ په‌نابه‌ره‌وه له بازگه‌یه‌كی پۆلیس هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه پێكیان داداوه و به‌هۆیه‌وه پێنج په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و شارۆمه‌ندێكی یۆنانیش كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه پۆلیسی یۆنان هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج په‌نابه‌ره‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.