ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “موحسنلی” له ده‌ورووبه‌ری منبج و چوار منداڵیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا به پشتیوانی ئاسمانی توركیاوه هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “موحسنلی” له ده‌ورووبه‌ری منبج و پاش كوشتنی چوار منداڵ گونده‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر داگیر كرد، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی ڕووسیه هێرشیان كرده سه‌ریان و هێزه‌كانی سووریای دییمۆكراتیك له‌گه‌یان به‌شه‌ڕ هاتن و گونده‌كه‌یان دووباره ڕزگار كرد.
