کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مهاباد- سه‌رده‌شت

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای مهاباد سه‌رده‌شت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ مێحوه‌ری مهابادسه‌رده‌شت و نزیك گوندیكورانڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ نێو دۆڵێكی نزیك گوندیكورانو پێنج سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ جاده‌ی ناستاندارد و له‌خواره‌وه‌بوونی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی جاده‌یی هۆكاره‌ سه‌ركییه‌كانی ڕووداوی هاتووچۆیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.