ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٣ و ٤ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕوودانی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی ورمێ- سه‌ڵماس و ورمێ- مهاباد پێنج هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەكشەممە ٤ی پووشپەڕ، چوار سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی ڕووداوێکی سەخت لەسەر ڕێگای ورمێ- سەڵماس گیانیان لەدەست داوه. لە لایەكی دیكه‌وه شەوی شه‌ممه، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لەسەر ڕێگای مەهاباد- ورمێ لە نزیک سیلوی، گوندی “ئادە” وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار و دوای گواستنەوە بۆ نه‌خۆشخانه گیانی لەدەست داوە.
