کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی له‌ كوهده‌شت

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی له‌ كوهده‌شت 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، پێنج كرێكاری ئه‌ندازیاری شیركه‌تی نه‌وت له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی كۆگای نه‌وتی “به‌ردئه‌سپی گه‌ندابه” له‌ شارستانی كوهده‌شت تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كرێكاری ئه‌ندازیار به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن لوتفی”، “عه‌لی ئه‌حمه‌دجوو”، “ئه‌مین تالبیان”، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر جه‌باری” و “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د” له‌ وێستگه‌ی پۆمپاژی نه‌وتی “به‌ردئه‌سپی گه‌ندابه”ی كوهده‌شت تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا ته‌رمی ئه‌و پێنج كرێكاره‌ له‌ مه‌خزه‌نه‌كه‌ ده‌رنه‌هێندراوه‌ و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه.