کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی  ٩ كه‌س له‌ شه‌پۆلی دووهه‌می لافاوی تاران

گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س له‌ شه‌پۆلی دووهه‌می لافاوی تاران 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له‌ شارستانیفیرووزكووه، ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦ كه‌س بێسه‌روشوێن و ١٢ كه‌سیش برینداربوون.

به‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وای ئێران، ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ درێژه‌ی ئه‌بێت و به‌رپرسانی ئوستانی ئه‌بێ ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌ره‌وڕرۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لافاو. به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان تا ئه‌م كاته‌ ٥٧ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ته‌رمی سێ كه‌سی دیكه‌یان له‌ به‌سته‌ری چۆمیكه‌نهه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری ڕۆژئاوای تاران و نزیك له‌ وه‌رزشگای ئازادی دووزیه‌وه‌ كه‌ دووانیان پیاون و یه‌كێكیان منداله‌.