ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، له دوو هێرشی ئاسمانی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سیده‌كان له هه‌ریمی كوردستان، ٧ گه‌ریلای “پ.ك.ك” گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی پێنجشه‌ممه فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ماڵێکی کردووە له ناوچه‌ی سیده‌كان و کەسانی ماڵەکە زیانیان پێنەگەیشتووە به‌ڵام، چوار گەریلای “پ.ک.ک” لەو بۆردوومانەدا گیانیان لەدەستداوە. ئەمە دووەم رووداوی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایە لەو سنوورە. بەپێی زانیارییەکان، بەیانی پێنجشەممەش، ئۆتۆمبێلێکی گه‌ریلاكانی “پ.ک.ک” لەسەر رێگەی سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و بەهۆیەوە سێ گه‌ریلا گیانیان لەدەستداوه.
