ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌رده‌م ڕێكخراوه‌یه‌كی دابینكردنی پێداویستی خه‌ڵكی هه‌ژار له سه‌نعای یه‌مه‌ن، ٧٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاسۆشه‌یتد پرس، خه‌ڵكانێكی زۆر له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه‌یه‌كی پێدانی یارمه‌تی له شاری سه‌نعای یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌یرات كۆببوونه‌وه. له هه‌مان كاتدا چه‌كدارانی حووسی بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه به‌ڵام تهرانسێكی به‌رق فیشه‌كی به‌ر كه‌وتووه و ته‌قیوه‌ته‌وه. پاش ته‌قینه‌وه‌كه خه‌ڵك له ترسان دا هه‌ڵدێن و ٧٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.