ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، شه‌ش هاووڵاتی له شارستانی ڕۆبات كه‌ریم به‌هۆی خورادنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ساخته گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ڕۆبات كه‌ریم، ژاراوی بوون به ئه‌لكۆل ١٢ ساعه‌ت ئه‌خایه‌نێت تا مرۆڤ تووشی كێشه به‌كات به‌ڵام ئه‌و مه‌شرووبه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له شاری ڕۆبات كه‌ریم له‌لایه‌ن لاوانی ئه‌و شاره‌وه ئیستیفاده كراوه شه‌ش كه‌سی له كه‌متر له ٦ ساعه‌ت كوشتووه و ٢٢ كه‌سی دیكه‌شی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه كه باری ته‌ندرووستی هه‌ندێگیان ناجێگیره.