ڕۆژی پێنجشهممه ٢٦ی مانگی خهزهڵوهر، لە گەڕەکی “کازیووە”ی شاری “سلێمانی” تەقینەوەی گاز ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ خانوو ڕووخاون و ٥ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 20 هاووڵاتی تریش برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ئەنجامی تەقینەوەی گاز لە گەڕەکی “کازیوە”ی شاری سلێمانی سێ خانوو بەسەریەکەوە ڕووخاون و ٥ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 20 هاووڵاتی تریش برینداربوون. هاوکات بەڕێوەبەری کارگێڕی فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕووداوەکەدا تا ئێستا ٥ كهس كوژراون و ١٥ بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چەند کەسێکی دیكهیش لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا ماونهتهوه.