کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٥٩ په‌نابه‌ر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م له‌ یۆنان

گیان له‌ده‌ستدانی ٥٩ په‌نابه‌ر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م له‌ یۆنان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران له‌ لێوارئاوه‌كانی یۆنان، ٥٩ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌وته‌ی پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان، ئه‌و به‌له‌مه‌ له‌ ٤٧ مایلی ده‌ریای باشووری ڕۆژئاوای پیلۆس نوقمی ئاو بووه‌ و ١٠٠ په‌نابه‌ر ڕزگار كراون به‌ڵام ٥٩ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. پۆلیسی یۆنان هه‌روه‌ها وتی هیچ یه‌ك له‌ په‌نابه‌ران كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نیان پێ نه‌بووه‌.