کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی كار

مرگ ۴ کارگر در اثر حوادث کارگری

ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گه‌لاوێژ، له‌ ئاكامی چه‌ند ڕووداوی كاره‌وه‌ له‌ شاره‌كانی سمنان، ئیسفه‌هان و خوڕه‌م ئاوا ٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ كاتی كار كردندا گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ئیداره‌ی موخابه‌راتی ئوستانی سمنان له‌ كاتی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی موخابه‌راتی گوندیزه‌ڕین ئاوایشاری دامغان به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ گوندیكه‌پك جه‌وانیئوستانی ئیسفه‌هان كرێكارێك كه‌وتووه‌ته‌ ناو بیرێكی ٧٠ مه‌تری و پاش گواستنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری شێركه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له‌ كاتی كاردا له‌ ناوچه‌یمیان گولالی خوڕه‌م ئاوا، به‌هۆی ته‌پینی بیری ئاوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.