هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، ده‌وڵه‌تی توركیه له ڕێگای بۆردوومانی ئاسمانییه‌وه ٤ ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی لە نزیک که‌مپی ئاوارەکانی گرێسپی لە عەین عیسا کردووه‌ته ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان به‌ختكردووه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا، ده‌وڵه‌تی توركیه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئه‌و هێزه ئه‌نجام داوه و چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ به ناوه‌كانی “بەشار محەممەد، جیهان محەممەد و سارا محەممەد و سەلما عەلی مستەفا لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون گیانیان به‌ختكردووه.