کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣ زیندانی نەخۆش لەهەشت مانگدا لەزیندانەکانى تورکیا

گیان له‌ده‌ستدانی ٤٣ زیندانی نەخۆش لەهەشت مانگدا لەزیندانەکانى تورکیا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو زیندانی نه‌خۆش‌ لە زیندانەكانی دەوڵەتى تورکیه‌ بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیەش لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا ٤٣ زیندانی نەخۆش، كە لە نێویاندا ئەو زیندانیانەش هەن، كە ڕێگری لە ئازادكردنیان كراوە، گیانیان لەدەستداوە.

لەزیندانەكانی توركیادا گیان لەدەستدانی به‌ندكراوانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەشی، كە ماوەی سزاكەیان تەواو بووە و ئازاد ناكرێن، بووەتە دیاردە، بەجۆرێک لە هەشت مانگی ڕابردوودا ٤٣ زیندانی نەخۆش لەناو زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوارنیووز، هەزار و ٥١٧ زیندانی نەخۆش، كە دۆخی تەندروستی ٦٥١ كەسیان سەختە بەهۆی ڕاپۆرتی پزیشكی دادەوە ئازاد ناكرێن و ڕووبەڕووی مردن كراونەتەوە.