ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ژنانی به‌ندكراو له زیندانێكی هندووراس و شه‌ڕی نێوان دوو باندی مافیایی ٤١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و زیندانه له ٣٥ كیلۆمتری باكووری ڕۆژئاوای پایته‌ختی هندووراس هه‌ڵكه‌وتووه و به‌وته‌ی پۆلیس، ٤١ ژن به‌هۆی ئاگرگرتنی زیندان سووتاون و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پۆلیسی هندووراس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌ندامانی دوو باندی مافیایی نێو زیندان ڕووی داوه.
