پۆلیسی تایله‌ند ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌فسه‌رێكی پێشووی پۆلیس به چه‌كی سارد و گه‌رم هێرشی كردۆته سه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان له ناوچه‌ی “نونگ بوا لامفۆ” له باكووری ئه‌و وڵاته و ٣٤ كه‌س له‌وانه ٢٢ منداڵی كوشتووه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی تایله‌ند، هێرشبه‌ره‌كه به چه‌ك و چه‌قۆوه به زۆر چووه‌ته نێو باخچه‌یه‌كی ساوایان له باكووری ئه‌و وڵاته و كۆمه‌ڵێك كه‌سی داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و پاشان به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ریان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیشی كوشتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشبه‌ره‌كه تووشبووی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه و له‌كاتی خه‌ودا هێرشی كردۆته سه‌ر منداڵان و ٢٢ منداڵی كوشتووه.