به‌هۆی لێژمه‌ی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له كامرۆن، لافاو هه‌ڵسا و بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و به‌هۆیه‌وه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له وڵاتی كامرۆن، گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین له ده‌ورووبه‌ری پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی ڕووخا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٣٠ كه‌س. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كامرۆن، ژماره‌یك كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
