ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٢ گه‌نجی ته‌من ٢١ و ٣٠ ساڵ به هۆی نوقم بوون له به‌ندئاوی كازمی بۆكان گیانیان له ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای بۆكان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز ڕۆژی ڕابردوو له نزیك گوندی “سارۆقامیش” و له كاتی مه‌له‌كردن دا نوقمی ئاو بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نجێگی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان له نزیكی گوندی “له‌گز” به‌هۆی شاره‌زا نه‌بوون له بواری مه‌له‌وانی، ژێر ئاو كه‌وته و گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه دوو تیمی غه‌واسی له شاره‌كانی بۆكان و سه‌قز پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ده‌ربێنن.
