کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی زریان له‌ ئه‌مریكا

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی زریان له‌ ئه‌مریكا 3

به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌یاله‌ته‌كانی ئاركانزاس، می سی سی پی، تنێسی، ئیلینۆی، ئیندیانا، ئالاباما، پنسیلوانیا و ئۆهایۆی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه‌، ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌ سه‌دان كسی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، زریان ئه‌یاله‌ته‌كانی باشوور، ڕۆژئاوا و ناوه‌ندی وڵاتی ئه‌مریكای ژێره‌وڕۆ كردووه‌ و به‌رق و ئاوی ٥٩٠ هه‌زار كه‌سی بڕیوه‌. له‌  هه‌شت ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه‌.