ڕۆژی دووشهممه ١٨ی مانگی ڕهزبهر، بەهۆی زریان و رۆچونی زەوی لە باشوری ڤێنزۆئێلا، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوه و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بهوتهی جێگری سەرۆکی ڤێنزوئێلا، بەهۆی بارانی بەخوڕ و هاتنی لافاو و رۆچوونی زەوی لە پێنج ناوچەی وڵاتەکەمان تا ئێستا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢ کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن، ههروهها لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە زریانێک رووی لە شاری “کاراکاس“ی پایتەخت و چەند شارێکی دیکە کردووە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی لە هاووڵاتیان ئاوارە بوون.