به‌هۆی ئه‌و لێژمه بارانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ند ئه‌یاله‌تی هندووستانی گرتۆته‌وه، لافاو هه‌ڵساوه و ٢٤ كه‌س به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی فه‌ڕانسه پرێس، هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له ئه‌یاله‌تی “هیماچال پڕادش” بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٦ كه‌س و له ئه‌یاله‌تی “ئۆتاركهند”یش ٨ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه شه‌پۆلی بارانی وه‌رزی ناوچه‌كانی باشووری ئاسیای گرتۆته‌وه و حه‌وتووی ڕابردوو ٨٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له چین ببوونه قوربانی.
