وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی تالیبان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: به هۆی بارینی باران و هه‌ڵسانی لافاو له ١٢ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ١٢ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان، زیاتر له ٥٠٠ ماڵی هاووڵاتییان به ته‌واوه‌تی ڕووخاوه كه به هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتییان زیانیان به‌ركه‌وتووه و زیانێكی زۆریش به ئاژه‌ڵداران و كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوو و به‌شێكی زۆر له ئاژه‌ڵه‌كانیان به هۆی لافاوه‌وه مردوون.