کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩ كه‌س له‌ ئۆرووپا به‌هۆی ڕه‌شه‌با و لافاوه‌وه‌

گیان له‌ده‌ستدانی ١٩ كه‌س له‌ ئۆرووپا به‌هۆی ڕه‌شه‌با و لافاوه‌وه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕه‌شه‌با و هاتنی لافاو له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی، ١٩ كه‌س له‌وانه‌ دوو منداڵ كیانیان له‌ده‌ستدا‌.

به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆتریش ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند: پێنج كه‌س له‌وانه‌ دوو منداڵی ته‌مه‌ن چوار و هه‌شت ساڵ، به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره‌، هه‌روه‌ها سێ ژنیش له‌و وڵاته‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی برووسكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ڕێكخراوی كه‌ش و هه‌وای فه‌ڕانسه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج كه‌س له‌ دوورگه‌ی “كۆرس” له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌، به‌هۆی زریان و برووسكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵه‌یه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌وڵاتی ئیتالیا له‌ناوچه‌ی “تووسكانی” دوو لاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌هۆی هاتنی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.