ڕۆژی سێشهممه ١ی مانگی خهرمانان، بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و پاسێکی بچووک لە هەرێمى “ئولیانۆڤسک“، ١٦ كهس گیانیان لەدەستدا.
بهوتهی پۆلیسی ڕووسیه، هۆکارى ڕووداوەکە بۆ کەمتەرخەمى شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەگەڕێتەوە، کە خۆى یەکێکە لەوانەى لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە. بهپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیا، ئەو شەقامەى ڕووداوەکەى تێیدا ڕوویداوە کاری تێدا کراوە و پاسەکەش وەستاوە و دواتر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە خۆی پێدا کێشاوە و لە ئەنجامیشدا ئەو ١٦ كهس گیانیان لەدەستداوە.