سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه به ٢٠ مووشه‌كی كڕووز هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌س له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه گه‌وره‌ترین هێرشی هه‌وایی و مووشه‌كی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردووه و چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته له‌وانه “كییه‌ف”ی كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌و هێرشانه له حاڵێكدایه كه ئۆكراین به پشتیوانی ناتۆ خه‌ریكه خۆی بۆ هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر ئه‌رته‌شی ڕووسیه و ئازادكردنی ناوچه داگیركراوه‌كان ئاماده ده‌كات.