به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له ڕۆژئاوای هندووستان ١٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٠٠ كه‌سی دیكه یێسه‌ر و شوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی لێژمه‌ی بارانی وه‌رزی له هندووستان بووه‌ته هۆی هه‌ڵسانی لافاو له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته و زۆرترین زیان به ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا” گه‌یشتووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، تا ئێستا ١٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ی بێسه‌ر و شوێن بوون.
