کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٥ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ چین

گیان له‌ده‌ستدانی ١٥ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ چین 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی بارانی لێژمه‌ و هاتنی لافاو له‌ ئوستانی “چونگ كینگ”ی چین، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “شینهووا”، بارانێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چۆمی “یانگ تسه‌” باریوه‌ و بۆته‌ هۆی هاتنی لافاو. به‌پێی دوایین زانیاریی، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ژیانی ١٩٠ هه‌زار كه‌س له‌ ١٩ ناوچه‌ و شارستان كه‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.