ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له ڕێگای نێوان “كۆناره‌ك” بۆ “نیكشه‌هر” ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١ كه‌س له قۆربانیان به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.