به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٣ كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون دۆزی چواره‌می واكسنیان نه‌كوتاوه. له ئێستادا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئوستان له دۆخی نارنجیدان و شاره‌كانی “نه‌غه‌ده”، “میاندووئاو” و “پولده‌شت” له دۆخی سووردان و چوار شاری “چاڵدۆران”، “مهاباد”، “پیرانشار” و “ساین قه‌ڵا” له دۆخی زه‌رددان. به‌پێی ئاماره‌كان، ٣٨٦ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی ئوستان به‌سته‌ری كراون و له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧٠ تووشبووی نوێ به ئاماره‌كان ئیزافه بووه.