کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌زاهیدان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خاكه‌لێوه‌، ١٢ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێك بوون له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌جاده‌ی زاهیدان دا گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خراپی ڕێگه‌و بان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و له‌به‌رچاو نگرتنی ڕینمایه‌كانی هاتووچۆ له‌ سه‌ركی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆیه‌ له‌ئێران و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ ده‌یان په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌ جاده‌كانی باشووری ئێران دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.