به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی وه‌زیرستانی پاكیستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند: ١١ كرێكار له سنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، پۆلیسی وه‌زیرستان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاندووه كه بۆمبێكی چێندراو له ئۆتوبووسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران ته‌قیوه‌ته‌وه و ١١ كرێكاری كوشتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكارانه له پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌رته‌ش دا كاریان كردووه و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
