کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی هه‌شت كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كافه‌یه‌ك له‌ باشووری تاران

انفجار مرگبار در قهوه‌خانه شهریار در تهران1

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بالوونێكی پڕ له‌ گازی “هلیۆم” له‌ كافه‌تریایه‌ك شارۆچكه‌ی “مه‌ریه‌م” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی شه‌هریاری تاران، هه‌شت گه‌س له‌وانه‌ سێ منداڵ و سێ ژن گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی مانگی سووری تاران، حه‌وت كه‌س له‌و ته‌قینه‌وه به‌هۆی گازگرتووئیه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ سێ كه‌سیان ژنه‌ و منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵیش پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.