به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، هاوڵاتیه‌ك به ناوی “كه‌ریم” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی “ژه‌نینی” سه‌ر به سه‌وڵاوای مه‌ریوان به‌هۆی به‌كار هێنانی گاز به‌مه‌به‌ستی خۆ گه‌رمكردنه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ناوبراو مرۆڤێكی زه‌حمه‌تكێش و ده‌ستكورت بووه كه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی سه‌رقاڵی شۆفێری و گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له شاری مه‌ریوان و ده‌ور و به‌ری ئه‌و شاره‌دا بووه. ئه‌و هاوڵاتیه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو له كاتێكدا كه چاوه‌ڕێی مسافری كردووه، به‌مه‌به‌ستی خۆ گه‌رمكردنه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا پكنیكێك هه‌ڵ ده‌كات و له ئاكامدا به‌هۆی ژه‌هراوی بوون به گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن گیانی له‌ده‌ستداوه.