ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی زابۆل به‌ناوی “دلاویز گورگیچ” كه له ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، پاش ١١ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
“دلاویز گورگیچ” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و دانیشتووی شارۆچكه‌ی زه‌هه‌كی سه‌ر به شاری زابۆل بووه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتومبێله‌كه‌ی كرد و ناوبراو چوار فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ٢٤٣ شارۆمه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گانیان له ده‌ست داوه.