ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری گێڵانغه‌رب به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵه له ناوچه‌ی “كاسه كه‌وه‌ی ته‌نگی كورك” له به‌رزایه‌كانی “بازی دراز“ی شاری گیڵانغه‌رب له ئوستانی كرماشان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌زاران مینی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران وعێراق له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونیان هه‌یه و ساڵانه به‌ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی ده‌كاته قوربانی و ڕژیمی كوماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان هه‌ڵناگرێت.