ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ته‌قینه‌وه‌ی مینیكی به‌جی ماوی شه‌ری ئێران و عێراق هاووڵاتیه‌ك به ناوی “پێشه‌وا علیار” خه‌ڵكی شاری بانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “پێشه‌وا علیار” چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بانه پێشتر به‌هۆی فشاری هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌نای به سلێمانی هیناو و له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیك به‌سه‌ختی بریندار و پاش گۆاستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگایی ئاماژه‌یه به‌هۆی پاشماوه‌ی مینه‌كانی شه‌ری ئێران و عێراق ساڵانه چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
