ڕۆژی هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “ئیبراهیم جەوهەری”، تەمەن 55 ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئه‌و شاره باری تەندروستیی تێکچووە و به‌هۆی ڕێگری به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه بۆ بردنه ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ر كردنی ناوبراو پاش چه‌ند كاژێر ئه‌و زیندانیه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ئەو زیندانییە، بەرپرسانی بەشی تەندروستیی زیندانی ناوه‌ندی ئیلام رێگەیان نەداوە “ئیبراهیم” بۆ نەخۆشخانەكانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازرێتەوە و دوای نزیکەی دوو کاژێر جارێکی دیکە بۆ شوێنەکەی خۆی لە زیندان گەڕێندراوەتەوە. ئەو زیندانییە به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چەوریی خوێنی زۆر بووە، دوای چەند کاژێرێک دیسان دۆخی تەندروستیی تێکچووەتەوە و لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ بەشی تەندروستیی زیندان گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژه‌یه “ئیبراهیم جەوهەری” لەبەر ئەوەی کە نەیتوانیبوو مارەیی هاوژینەکەی بدات، خرابووە زیندان.