به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به ناوی “ملیكا بورجی” كه چوار مانگ له‌وه‌پێش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی پووشه‌ڕ گیانی له‌ده‌ست دا.
مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری كه‌ره‌ج ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌ی “ملیكا”یان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه له پشته‌وه فیشه‌كی جه‌نگی به‌ركه‌وت و پاش چوار مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌خت كرد. كوشتنی ئه‌و منداڵه، “كیان پیرفه‌له‌ك”مان وه‌بیر دێنێته‌وه. وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕووداوه ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم ده‌ور و نه‌خشی هێزه‌كانیان له كوشتنی ئه‌و دوو منداڵه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.