ڕۆژی پێنجشه‌ممه منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵانی دانیشتووی شارۆچکەی شاهدی ورمێ كە لە دەرەوە خەریكی یاریكردن بووە سەگێكێ بێلانە پەلاماری داوە و بە سەختی بریندار بووە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و منداڵه پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. خه‌ڵکی ناوچه‌که و که‌س و کاری منداله قوربانیه‌که به‌رپرسانی شاره‌داری به هۆکاری رودانی ئاوا روداوگه‌لێک ده‌زانن و رایانگه‌یاندووه که به‌رپرسانی شاره‌داری له هه‌موو بواره خزمه‌تگواریه‌کان و له‌وانه له ئاست کۆ کردنه‌وه و پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له ئاژه‌له بێ لانه‌کان که‌مته‌ر خه‌من.