کرێکارێکی تەمەن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “كه‌لاری”ی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی كه‌وتنی ئامێری درووست كردنی بلووک به‌سه‌ریدا گیانی لەدەستدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی گه‌رمیان، شۆفێری ئه‌و ئامێره كه بلووكی پێ درووست ئه‌كرێت به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كردنی له كاتی كاركردندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی خاوهنكاران به ئه‌منییه‌تی كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ست دان و برینداربوونی چه‌ندین كرێكار.