کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ دلێگان

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ به‌ ناوی “ئێحسان یووسف زهی” دانیشتووی گوندی “مه‌ندبه‌خش جولگه‌”ی سه‌ به‌ شارستانی دلێگانی به‌لووچستان، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێحسان یووسف زهی” به‌ ماتۆڕ له‌ شاری دلێگانه‌وه‌ به‌ره‌و گونده‌كه‌ی ده‌چوو كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.