کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی لاوێكی خه‌ڵكی تیكاب به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو زیندانی سڵێمان

گیان له‌ده‌ستدانی لاوێكی خه‌ڵكی تیكاب به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، لاوێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه‌ بۆ سه‌یران ڕووی له‌ ناوچه‌ی مێژوویته‌ختی سڵێمانكردبوو، به‌ربۆوه‌وه‌ نێوه‌ زیندانی سڵێمان و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و عه‌مه‌لیاتی ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی پێنج كاتژمێردا ئه‌نجامداوه‌. جێگای ئاماژه‌یهكه‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست به‌ توریسم و نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كان، هۆكاری ڕوودانی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌.