به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “پووریا به‌هرامی”، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان پاوه- نه‌وسوود گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “پووریا به‌هرامی” له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له كۆڵبه‌ریی به‌هۆی ماندووبوونه‌وه ناتوانێت ماتۆڕسیكلته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكات و خۆی ده‌كێشێت به گاردی كه‌نار جاده و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه كه كۆڵبه‌ری پیشه‌ییه‌كی سه‌خته و لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی بێكاری و هه‌ژارییه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن و ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی‌دا ٣ كۆڵبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١١ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
