ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری بانه به‌ناوی “سامان زار‌ع” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “سامان زارعی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “نه‌جنه“ی سه‌ر به شار بانه به‌ناوی “كه‌ریم ئاسمانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرابوو.