به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به ناوی “وریا شه‌ریفی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئەم لاوە کە بۆ بژیوی ژیان روی لە کاری سەختی کۆلبەری کردەبو، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی بەکرێگیراوانی کۆماری جەنایه‌تکاری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره بێ تاوانه فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و زور بە داخەوە ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
